نووسینی : بەختیار حەمەسوور
خوێندنەوەی : شیرین کـ

گۆرانیبێژی بچووك” لە نووسینی به‌ختیار حه‌مه سوور، کتێبێکی قەبارە بچووکە، کە لە ١٠٤ لاپەڕە پێکدێت و ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ساڵی ٢٠٢٥ چاپی کردووە.
ناونیشان یەکەم خاڵە کە سه‌رنجی خوێنەر بۆ هه‌ر كتێب یان ده‌قێك ڕاده‌كێشێت، له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا بیرۆكه‌یه‌ك له‌هزری خوێنه‌ره‌كه‌یدا درووست ده‌كات، بۆیه وامزانی ئه‌م ده‌قه ڕه‌نگه باسی مناڵ یان مێردمناڵێك بكات كه ده‌بێت یان بووه به گۆرانیبێژ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك دراما و میلۆدرامادا. كتێبه‌كه سێ به‌شه و هه‌ر به‌شه‌و ناونیشانێكی هه‌یه، وامزانی سێ كورته چیرۆكه له یه‌ك كتێبدا، به‌ڵام سه‌رم سووڕما كه هیچ له ناونیشانه‌كانی پێڕسته‌كه نه ناوی گۆرانیبێژ نه بچووكی تێدا نییه، بە خۆم گوت: ئاساییه، دەکرێت ناونیشانی كتێبه‌كه جیاواز بێت له ناونیشانی چیرۆكه‌كان.
له لاپه‌ڕه (39)دا ناونیشانی به‌شی یه‌كه‌مم بینییەوە: (زیته‌ی چاوی له سپێنه‌یدا، له تاریكی‌دا ده‌بریسكێته‌وه) له‌لاپه‌ڕه (40) دا به‌شه‌كه ته‌واو بوو! به‌خۆم گوت: ئه‌وه چییه؟ چیرۆكه‌كه ته‌واو! به‌په‌له ده‌ستمكرد به ناونیشانی دووه‌م: (مێزی ڕازاوه‌ی جه‌ژنێكی دوو كه‌سی) (دواتر كه بۆ جاری دووه‌م كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه زانیم ئه‌مه ناونیشانی چیرۆكێكی بڵاونه‌كراوه‌ی ڕاوی دووه‌مه) كه ده‌ستمكرد به‌م به‌شه هه‌ر وامده‌زانی ئه‌مه چیرۆكێكی تره به‌ڵام هه‌ر زوو تێگه‌یشتم ئه‌م به‌شه ته‌واوكه‌ر و درێژه‌ی به‌شی یه‌كه‌مه، به‌شی سێیه‌میش ته‌واوكه‌ر و دوابه‌شی چیرۆكه‌كه‌یه، كام چیرۆك؟ چیرۆكی داپیره، كه ده‌كرێت به شاچیرۆكه‌كه ناوی به‌رین، چونکە چه‌ندین چیرۆكی تری له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
بۆ گێڕانه‌وه‌ی شاچیرۆكی (گۆرانیبێژی بچووك) سێ ڕاوی هه‌ن و هه‌رسێكیان نه‌وه‌ی داپیره‌ن، كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی شاچیرۆكه‌كه‌یه، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێك له‌و شاچیرۆكه ده‌گێڕێته‌وه: باوك، برای باوك، كوڕێك كه نه‌وه‌ی ڕاوی یه‌كه‌مه و برازای ڕاوی دووه‌مه، له به‌شی (سپێنه‌ی چاو له تاریكی‌دا) باوك/ڕاوی یه‌كه‌م: سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی برا كۆچكردووه‌كه‌یه‌تی كه سه‌ره‌تا و به‌شێك له شاچیرۆكه‌كه‌ی تێدایه به ناڕێكی و پچڕپچڕی، له میانه‌ی كۆكردنه‌وه و به‌دواداچوونی شاچیرۆكه‌كه‌دا، ڕاوی یه‌كه‌م (باوك) به‌شێك له ژیانی برا كۆچكردووه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می مناڵی و هەرزەکاریی، ئینجا چیرۆكی هاوڕێكانی و چه‌ندین كاركته‌ر و حیكایه‌تی تری ئه‌م شاره‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و كۆتایی هه‌شتاكانیش. درووستكردنی ئه‌و كاركته‌ر و ڕووداوانه گێڕانه‌وه‌ی مێژووی ساڵانێكه كه لای خوێنه‌رانی نه‌وه‌ی من و نه‌وه‌كانی دواتر زانراو و ناسراوه و جۆرێكه له نۆستالیژیای ده‌سته‌جه‌معی بۆ ئێمه، بۆ نه‌وه‌كانی دواتریش جگه‌له چێژ، زانیاریشه، واته نووسه‌ر له‌ڕێی كۆی چیرۆكه‌كانه‌وه شاری سلێمانی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ و ناسراوی شاره‌كه ده‌كاته كاره‌كته‌ری زیندوو و شایه‌تحاڵی رووداوه‌كان و چێژێكی تایبه‌ت به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت، به‌شی یه‌كه‌م به حیكایه‌تی له‌دایكبوونی كاره‌كته‌ری داپیره كۆتایی دێت، واته هه‌ڵاتنی ئه‌و كچه شارییه مێرد مناڵه له‌ده‌ست په‌تایه‌كی كوشنده له شاره‌وه بۆ گوند، داڵده‌دانی له‌لایه‌ن خێزانێكه‌وه و دواتر شووكردنی به كوڕێكی ئه‌و خێزانه كه ده‌بێته باوك و باپیره‌ی كاره‌كته‌ره‌كان.
لە به‌شی دووه‌مدا، (مێزی ڕازاوەی جه‌ژنێكی دوو كه‌سی)، له‌سه‌ره‌تاوه ڕاوی دووه‌م-برا كۆچكردووه‌كه شاچیرۆكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام زیاتر باسی ژیانی خۆی ده‌كات له كۆتایی هه‌شتاكان و دواتر نه‌وه‌ده‌كان تا ساڵی 1998، له‌ڕێی یاده‌وه‌رییه‌كانییه‌وه وێنای ساڵه پڕ گۆڕانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌خته‌كانی نه‌وه‌ده‌كان ده‌كات له چاوی گه‌نجێكه‌وه كه له‌ناو چه‌قی ڕوداوەکاندا ژیاوه، هه‌ر له ململانێی هێزه سیاسییه‌كان و شه‌ڕی ناوخۆوه و ترس و نه‌بوونی و بێئومێدی گه‌نجان و كۆچی به‌كۆمه‌ڵیان بۆ هه‌نده‌ران، به‌ڵام ئه‌م كاره‌كته‌ره مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت و كۆچ ناكات وه‌كو زۆربه‌ی هاوڕێكانی (كۆڵان له كۆڵان ده‌كه‌وێت كه‌سێك پیاسه‌ی پێدا نه‌كات..ل45) هه‌ڵویستی ئه‌م كاره‌كته‌ره خۆمی بیرخستمه‌وه كه ده‌مگووت: (هه‌مووتان بڕۆن و كلیله‌كانتان لای من دانێن).. له ڕێی گێڕانه‌وه‌كانی كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م و دووه‌مه‌وه تێده‌گه‌ین كه كاره‌كته‌ری دووه‌م هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌رشیفه‌كه‌ی خۆیداوه به نووسین و وێنه و كاسێت و.. هتد، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره‌ی پاراستوویه‌تی، ناپرسم بۆ وایكردووه چونكه هۆكار زۆربوون ئه‌وه بكات.
ڕاوی سێیه‌م، كوڕی ڕاوی یه‌كه‌مه و برازای ڕاوی دووه‌می كۆچكردووه: (كردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كمجه‌یه بوو منی خسته سه‌ر ئه‌م ڕێ و سه‌فه‌ره..
ل 75) ده‌پرسم ئایا ئه‌م ڕاوییه كه به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نووسین و وێنه و كاسێت و..هتد ده‌كه‌وێت قه‌ناعه‌ت به‌وه ده‌كات ئه‌م كاره ته‌واو بكات و كۆتایی ئه‌م شاچیرۆكه بنووسێته‌وه كه حیكایه‌تی داپیره‌یانه؟ یان قه‌ده‌ر بوو له‌و كاته‌وه‌ی چاوانی خۆی بینی، چاوی چه‌پی سه‌وز و چاوی ڕاستی شین؟ كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵگری ئه‌و سیفه‌ته بۆماوه‌ییه‌ی داپبره‌یه و قه‌ده‌ر ئه‌می ده‌ستنیشانكردووه بۆ ئه‌و ئه‌ركه؟ دواجار پیاوێكی نائاسایی دوایین به‌شی شاچیرۆكه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه هه‌رچه‌نده نووسه‌ر به گومانه‌وه جێ‌مان دێڵێت كه ڕه‌نگه قسه‌كانی ئه‌و پیاوه نائاساییه هه‌مووی ڕاست نه‌بن: (ده‌مه‌وێ جارێكی تر گوێم له‌خاڵۆ ده‌روێش بێته‌وه، پێویسته دڵنیابم له‌و پیاوه و قسه‌كانی..هتد ل103).
شێوازی گێڕانه‌وه
له‌چیرۆك و رۆمان‌دا ئه‌و ڕه‌گه‌زەی ده‌بێته یه‌كه‌م خاڵی سه‌رنجم شێوازی گێڕانه‌وه‌یه، گرنگ نییه نووسه‌ر چیم بۆ باس ده‌كات به‌قه‌د ئه‌وه‌ی چۆنچۆنی باسی ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه بابه‌ت و ناوه‌ڕۆك گرنگ نین، به‌ڵام شێوازێكی سه‌ركه‌وتوو و سه‌رنجڕاێكش و داهێنه‌رانه هۆكاری یه‌كه‌مه بۆ په‌سه‌ندكردن و ڕاكێشانی خوێنه‌ر بۆ هه‌ر ده‌قێك، جگه‌له‌وه‌ی زۆرجار ده‌قێك خۆی شێوازه‌كه ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر نووسه‌ردا كه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بابه‌ته‌كه بگێڕێته‌وه. سه‌ره‌تا كه ده‌ستمكرد به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه، شێوازه‌كه‌م له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو به‌تایبه‌تی بۆ زمانی كوردی كه نێر و مێ-مان نییه، جاری وا هه‌بوو چه‌ندین جار ڕسته‌یه‌كم ده‌خوێنده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كامیانن، به‌ڵام كه ورده ورده له‌گه‌ڵیدا ڕۆیشتم دڵنیابووم كه ئه‌م ده‌قه هه‌ر ده‌بوو به‌م شێوازه بنووسرێت، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی تر بنووسرایه ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر خوێنه‌ر.